خالید عه‌زیزی:من ئه‌ندامانی حیزب به‌ کوشت ناده‌م

  خالید عه‌زیزی (سکرتێری لایه‌نی جیابووی حیزبی دیموکرات) سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌ڵوێسته‌کانی مسته‌فا هیجری (سکرتێری لایه‌نی ئه‌سڵی) ڕایگه‌یاندووه‌:بایکوتی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی و ناردنی تیمی نیزامی،ئه‌مانه‌ هه‌مووی سیاسه‌تی کۆن و شه‌ڕئه‌نگێزن که‌ مسته‌فا هیجری ڕۆژێک له‌م کرده‌وه‌ی خۆیه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

  خالید عه‌زیزی ناردنی تیمی نیزامی بۆ نێوخۆ به‌ کارێکی نه‌شیاو و پڕ مه‌ترسی ده‌زانێت و ده‌ڵێت:ناتوانین گیانی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانمان بۆ مه‌به‌ستێکی بێ بایه‌خ بخه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌،ئه‌م کاره‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و من هیچ کات ئه‌م ڕیسکه‌ ناکه‌م و ئه‌ندامانی حیزب به‌ کوشت ناده‌م.

  عه‌زیزی هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له‌ لایه‌نی هیجری،بیرۆکه‌ی شه‌ڕ ئه‌نگێزی مسته‌فا هیجری ناو ده‌بات و باوه‌ڕی به‌ دانووستان و خه‌باتی سیاسی هه‌یه‌.خالید عه‌زیزی که‌سێکی مه‌نتیقی و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌،ئه‌و کێشه‌ و گرفته‌کانی حیزب له‌ به‌ر چاو ده‌گرێت و نایهه‌وێت ئه‌ندامانی خۆی له‌ خۆڕا له‌ ده‌ست بدات.ئه‌و چاک ده‌زانێت ئه‌گه‌ر کاری نیزامی بکات ئیتر حیزب له‌ ناو ده‌چێت و ته‌واو ئه‌ندامانی خۆی له‌ ده‌ست ئه‌دات.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .