بە 20 ئاسایشی کۆیه‌ لە پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكرات دەدەن

لە بازگەی كۆیە 20 ئاسایش پەلاماری پێشمەرگەیەكی حیزبی دیموكرات، دەدەن بە جنێودان بە حیزبی دیموكراتی كوردستان و سووكایەتی كردن، بە قاسملوو، پەلاماری دەدەن.

شایەدحاڵێك لەمەڕ ئەو رووداوە بەم شێوەیە چیرۆكەكە دەگێرێتەوە دەلێت: لەناكاو وەك بۆمب تەقین بەسەریا و بەبێ هیچ سڵاو قسەیەك، داوایی هەویەیان لێكرد، ئەویش هەویەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی پێشاندان هەر كە هەویەكەیان بینی راستەوخۆ بێ هیچ قسەیەك بۆكسێكیان لەناو چاوداو كەوت، ئینجا بە 20 ئاسایشی پازگەی كۆیە هەزار جنێو و سووكایەتیان بە قاسملوو داو بە شاپ كەوتنە سەری.

ئەو شایەد حاڵەش زیاتر دەلێت بە 20 ئاسایش، كەوتنە گیانی و دەلێت یەكێك لەو 20 كەسەی كە بەشاپ كەوتبووە گیانی ئەو پێشمەرگەی حیزبی دیموكرات، گوتی ( دوور كەونەوە با بە فیشەكێك بیكوژم) چونكە ئەوانە هەر ئێران دەیان ناسێت، با رادەستی ئێرانیان بكەین چونكە بەس ئێران دەزانێت چۆن لەناویان ببات، ئەو شایەد حاڵە دەلێت ئەوەی ئەو قسانەی دەكرد بەرپرسی ئاسایشەكان بوو،

  هێشتا هۆکاری ئه‌م کرده‌وه‌ و تاوانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ دیار نیه‌ به‌ڵام به‌ هۆی کێشه‌ی ئیخلاقی و گه‌نده‌ڵی ئیخلاقی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌ کۆیه‌،هیچ ڕێز و حورمه‌تێکیان له‌ لای خه‌ڵکی کۆیه‌ و ئاسایشی کۆیه‌ نیه‌.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .