پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

  پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کە نیشتەجێی شارۆچکەی بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، لە سەربانی ماڵەکەی خۆی، لە رێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

  شەوی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات بە ناوی “ئەحمەد نیکنام”، خەڵکی ئاوایی “کولیج”ی ناوچەی پیرانشار، کە ساڵانێکی دوورودرێژ چ وەک ئەندام و چ وەک پێشمەرگە لە ڕیزی حیزبی دێموکراتدا حزووری بووه‌، لەسەربانی ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی “بنەسڵاوە”ی سەر بە پارێزگای هەولێر، بە چەکی کەڵاشینکۆف چەند فیشەکێکی لە خۆی دا و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

  تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕانەگەیندراوە.لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر سەبارەت بەم رووداوە بڵاو دەکه‌ینه‌وە. شایانی باسە “ئەحمەد نیکنام” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ بوو.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .