نازم دەباغ: ئێران دەڵێت تاوەکو چالاکی هەبێت تۆپبارانیش دەبێت

وتووێژی ڕووداو له‌ گه‌ڵ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ توپبارانی ناوچه‌ی حاجی عومران:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند پاساوی تۆپبارانکردنی سنووری شارەدێکانی حاجی ئۆمەران و سیدەکان لەلایەن تۆپخانەکانی ئێران، بوونی چالاکیی چەکداری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا و حیزبی دیموکراتی کوردستان-  حدک-ە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) چالاکی چەکدارییان هەیە، ئێران دەستی بە تۆپبارانکردنیهەندێک‌ ناوچەی سنووری کردووە و ئێران بەڕاشکاوی بە ئێمەی گوت هەتاوەکو چالاکی سەربازی هەبێت، بوردوومانیش دەبێت.

نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران روونیشیکردەوە “بەپێی رێککەوتنێکی پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو لایەنی ئێرانی ‌و حیزبەکانی رۆژهەڵات، نابێت هیچ چالاکییەکی چەکداری لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە دژی ئێران بکرێت، بە پێچەوانەشەوە نابێت ئێران تۆپبارانکردنی سنوورەکان بکات، بەڵام دیارە پێشێلی ئەو رێککەوتنە کراوە”.

نازم دەباغ روونیشی کردەوە ئێران لەبارەی هێرشەکان گوتوویەتی” بۆ تورکیا بۆ قسە ناکەن، بەڵام بۆ ئێمە هاوارتان لێ هەڵساوە؟”

کاژێر ۰۹:۰۰-ی رۆژی یەکشەممە ۲۶-۶-۲۰۱۶، تۆپخانەکانی ئێران، بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگای پێشمەرگەکانی حدکا و  حدک، دەستیان بە تۆپبارانکردنی دەڤەری سیدەکان و شارەدێی حاجی ئۆمەران کرد لە باشووری کوردستان، تاوەکو ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە ‌و بەو هۆیەشەوە ۵ کەس برینداربوون.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .