پێشمەرگەیەکی “حدک” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ژووری حەسانەوەی خۆی لە ناو بارەگاکانی حدک لە باشووری کوردستان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رۆژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،”ئەمیر ستوودە” خەڵکی گەڕەکی “گومرک”ی  شاری مهاباد، کە ماوەی ٥ ساڵ بوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو،لە ژووری حەسانەوەی خۆی لە ناو بارەگاکانی “حدک” لە باشووری کوردستان،سێ فیشەکی لە خۆی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری ئەو خۆکوژییە،هیچ زانیارییەک ڕانەگەیەندراوە،ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نیه‌ که‌ له‌ حیزبی دیموکرات که‌سێک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی بێنێت به‌ڵکوو تا ئێستا ده‌یان که‌س له‌ پێشمه‌رگه‌کانی ئیه‌م حیزبه‌ به‌ شێوه‌ی جوراوجۆر کۆتای به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بو ئه‌و کێشه‌ و قه‌یرانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ که‌ له‌ نێو حیزبدا بوونی هه‌یه‌،له‌ هه‌لوومه‌رجێکدا که‌ نائومێدی و بێ هیوایی باڵی به‌ سه‌ر که‌مپه‌کانی حیزبدا کێشاوه‌ و زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان تووشی خه‌مۆکی بوونه‌،ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی بێنێت ئاساییه‌ بۆ ئه‌وانی تر…

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .