لایه‌نگریی سازمانی خه‌بات له‌ ئیسلامیه‌ ته‌کفیریه‌کان

“باباشێخ حوسێنی” بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە پەیوەندی دەگەڵ ئێعدامی تروریسته‌ ئیسلامیه‌کان، نامەیەک ئاڕاستەی “بان کی مۆن”، سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە لە بەشێک لە نامەکەدا هاتووە:”بە پێویستی دەزانم بە ئاگاداریتان بگەیەنم رژیمی  ئێران بە شێوەییکی بەر‌بڵاو دەستی داوەتە ئیعدامی لاوەکانی کورد و زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی. لە چەند رۆژی رابردوودا حوکمی ئیعدامی بۆ چەندین لاوی کورد بە تاوانی تەبلیغ بۆ مەزهەبی سوننی دەرکردووە، کە بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ۲ی ئوت ۳۶ کەس ‌ لە زیندانی رەجایی شار گوێزراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار…”

دەقی نامەی بەڕێوەبەری گشتیی سازمانی خەبات “بۆ بان کی مۆن“:

“بەرێز بانکی مۆن، سکرتێری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
بە پێویستی دەزانم بە ئاگاداریتان بگەێنم رژیمی ئێران بە شێوەییکی بەر‌بلاو دەستی داوەتە ئیعدامی لاوەکانی کورد و زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی. لە چەند رۆژی رابردوودا حوکمی ئیعدامی بۆ چەندین لاوی کورد بە تاوانی تەبلیغ بۆ مەزهەبی سوننی دەرکردوە، کە بە پێی زانیارییەکان سێ شەممە ۲ی ئوت ۳۶ کەس ‌ لە زیندانی رەجایی شار گوێزراوەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لە بڵاوکراوەیەکدا ….

مەحمود ئەمیری موقەدم، ووتە بێژی بە ناو رێکخراوی مافەکای مرۆڤ لە ئیران رایگەیاند: وەزارتی ئیتلاعات لە پێوەندی لە گەڵ کەس و کاری زیندانیانەکانی ئەهلی سوننەت داوای لێکردووون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئیعدام کراوان سەردانی پزیشکی قانونی کەهریزەک بکەن.
ئەو زیندانیانە لە کاتێک دا حوکمی ئیعدامیان بەسەر داسەپاوە کە تەنیا بە هوی پەیرەوی کردن لە مەزهەبی سووننە و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون و پرۆسەی دادگایی کردنەکانیشیان بە شێوەی ناقانونی و بە بێ ئەوەی دەرفەتی هیچ داکۆکیەکیان پێ بدرێ‌ و لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەرێوەچووە.
ئیمە لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، وێرای مەحکوم کردنی حوکمی ئیعدامی کەسانی بێ تاوان و بە هوی بیروباوەر و عەقیدە لە لایەن رژیمی ئێران، داوا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ و حکوومەتە دیموکراتیکەکانی جیهان دەکەین لە گەڵ مەحکووم کردنی ئەو ئیعدامانە،بۆ کۆتایی هێنان بە ئیعدام لە ئێران و کۆتایی هێنان بە پێشێل کردنی سەرەتایی ترین مافەکانی مرۆڤ هەنگاوی بە پەلە و جیددی هەڵگرن”.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
بەرێوەبەریی گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۲
ی ئووتی۲۰۱۶

  یانی بابه‌شێخ به‌ ڕاستی نازانێت ئه‌و که‌سانه‌ کێ بوون؟و چ کرده‌وه‌یه‌کی تروریستییان له‌ ئێران و کوردستان ئه‌نجام دابوو؟دزینی زێڕ و کوشتنی خاوه‌ن دووکانه‌که‌،کوشتنی پاسه‌وانه‌کانی ژینگه‌،ته‌قه‌ له‌ هێزی هاتوچوو،ته‌قه‌ی بێ ئامانج له‌ خه‌ڵک،و ….ده‌یان کرده‌وه‌ی تر که‌ بابه‌ شێخ و سازمانه‌ به‌ ناو ئیسلامیه‌که‌ی به‌ جوانی ئاگاداری هه‌ن.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .