موراد قه‌ره‌یلان چالاکیه‌کان حدکا به‌ سیناریۆ ده‌زانێت.

موراد قەرەیلان لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە کاناڵە تەلەفزیۆنییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان(پ.کا.کا)، شەڕی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەت دەکاتەوە.
ناوبراو دەڵێ: لە سەر ئەساسی بارودۆخی ئێستا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دەبێ چالاکیی تەشکیلاتی، کولتووری و مەدەنی پەرەی پێ بدرێ.
ئەو ئەندامەی ڕێبەریی پ .کا. کا، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: شەڕی چەکداری لێکەوتە و دەرهاویشتە بەدوای خۆیدا دێنێ، کە دەبێ حێزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەوە لەبەرچاو بگرن.
قەرەیلان دەڵێ: لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، نابێ بکەونە ژێر کاریگەریی هیچ هێزێکی بیانی،له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌که‌ی دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕاسانی حدکا ته‌نیا بۆ ته‌بلیغاتی حیزبی و هه‌مووی سیناریویه‌ و له‌ به‌ر بڕیاری سعوودیه‌ ئه‌م چالاکیانه‌ کراون.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .