ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گای حیزبی دیموکرات

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو شه‌وی 30ی سه‌رماوه‌ز له‌ دوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕه‌سمی شه‌وی یه‌ڵدا،له‌ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات “حدک” دوو ته‌قینه‌وه‌ی له‌ دوای یه‌ک ڕوویاندا که‌ بووه‌ هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات.

ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ئاکامی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌دا 5 پێشمه‌رگه‌ی حدک و ئه‌ندامێکی ئاسایش کوژراون و 4 که‌سی دیکه‌ بریندار بوونه‌،تا کاتی ئاماده‌ کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ گرووپ و تاقمێک به‌رپرسایه‌تی خۆی له‌م کرده‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌ به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م کرده‌وه‌ ئاکامی کێشه‌ و ناکۆکی نێوخۆیی بوو بێت یان درێژه‌ی کێشه‌ و گرفت له‌ گه‌ڵ پاک “پارتی ئازادی” بێت.

ناوی کوژراوه‌کان به‌و شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

1.عه‌لی قویتاسی

2.ئه‌رسه‌لان عه‌باس نیا

3.سالار باقری

4.وه‌هاب میرخزری

5.ناسر که‌ریمی

6.عه‌دنان عه‌بدوڵا (کادیری ئاسایش)

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .